حوزه‌یران 11, 2022 13:29 Asia/Tehran
  • داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانی عێراق ده‌کرێت

دواى په‌یامه‌که‌ى موقته‌دا سه‌در دەوڵەتی یاسا هاته‌ده‌نگ‌و ئاشکرایده‌کات، ھەڵوەشاندنەوەی په‌رله‌مانى عێراق‌و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، ڕەنگە تاکە چارەسەربێت بۆ قەیرانی سیاسی لەعێراق.

پێنجشەممەى ڕابردوو، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەبارەی چەقبەستوویی سیاسی لەعێراق وتارێکی پێشکەشکردو تیایدا ئاماژەی بەوەدا، بەهیچ شێوەیەک بەشداری ناکەن لەپێکهێنانی حکومەتی سازان‌و گەندەڵ‌و لایەنداری بۆ دەوڵەتانی هەرێم، ڕاشیگه‌یاند، "داواشی لەسەرجەم پەرلەمانتارانی کرد دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان بنوسن‌و ئامادەی بکەن‌و هەرکاتێک داوای لێکردن پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن".

له‌وباره‌یه‌وه‌ محەمەد سەھیود پەرلەمانتاری هاوپه‌یمانى دەوڵەتی یاسا ئاشکرایکرد، "ھێزە سیاسییەکان تائێستا کاردەکەن‌و ھەوڵدەدەن چارەسەرێکی ڕاستەقینە بۆ کۆتایھێنان بەچەقبەستوویی سیاسی بدۆزنەوەو بەرەو پێکھێنانی حکومەتی نوێ بچن، بەڵام تائێستا ھیچ تروسکاییەک نییە بۆ چارەسەر، ئەوەش لەوانەیە پاڵنەربێت بەرەو ھەڵوەشاندنەوەی په‌رله‌مان‌و ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت، کە پێدەچێت تاکە چارەسەربێت بۆ قەیرانی سیاسی ئێستای عێراق".

له‌لایه‌کى دیکه‌شه‌وه‌، نه‌وه‌ى نوێ له‌ڕێگه‌ى سروه‌ عه‌بدولواحید سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ، هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاشکراکردو ته‌ئکیدیکرده‌وه‌، ئه‌وان پشتیوانى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى په‌رله‌مان‌و په‌یامه‌که‌ى موقته‌دا سه‌در ده‌که‌ن.

دوێنێ هه‌ینیش نویسنگەی ڕاگەیاندنی ڕەوتی سەدر ئاشکرایکرد، سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر لەپەرلەمانی عێراق لەناوچەی حەنانە لەشاری نەجەف نامەی دەستلەکارکێشانەوەیان واژۆکردووەو ڕادەستی موقتەدا سەدرییان کردووە.

هەر دوێنێش، فراکسیۆنی هاوپەیمانی فەتح‌و یەکێک لەلایەنە سەرەکییەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، حکومەتی داهاتوو بەبێ سازانی نێوان چوارچێوەی هەماهەنگی‌و ڕەوتی سەدر پێکناهێنرێت‌و بەردەوامبوونی ڕەوتی سەدریش لەسەر هەڵوێستەکانی، وڵات بەرەو چەقبەستووییەک دەبات کە ناتوانرێت چارەسەربکرێت.

سەرپەیڤ