حوزه‌یران 13, 2022 00:15 Asia/Tehran
  • رەزامەندیی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەرانی فراکسیۆنی سەدر

 محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق شەوی یەکشەممە رەزامەندی دەربڕی لەسەر داوای دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر.

 

موقتەدا سەدر، سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە عێراق پێشتر داوای لە ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر کردبوو کە دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بە سەرۆکی پەرلەمان بکەن.

ئاژانسی فەرمیی عێراق شەوی یەکشەممە بڵاویکردەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی ئەندامانی فراکسیۆنی سەدر.

لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، بەهۆی ناکۆکی نێوان گروپە سیاسییەکان لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێ، عێراق رووبەڕووی قەیرانێکی سیاسی بووەتەوە.

له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا، فراکسیۆنی سه‌در که‌ 73 کورسی هه‌یه‌، زۆرترین کورسی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا هه‌بووه‌ که‌ 329 ئه‌ندامی هه‌یه‌. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ​​موقتەدا سەدر ئەم ڕەوتەی بە ڕەوتی سیاسی سەرەکی لە عێراق زانی لە هەمان کاتدا پێی وابوو کە دەبێت دیاری بکات کام حکومەت لە عێراق پێکدێت و کام کەس کاندید بکرێت بەتایبەتی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

لە هەشت مانگی رابردوودا، رێبازی سەدر لەلایەن ئەنجوومەنی هەماهەنگی شیعەکانی عێراقەوە کە بە "چوارچێوەی هەماهەنگی" ناسراوە، دژایەتی کرا، کە پێیوایە پەرلەمانی ئێستا بە شێوەیەک پێک نەهاتووە کە فراکسیۆنێک بتوانێت چاوپۆشی لە گروپەکانی دیکەی دەسەڵاتدار بکات.

 

سەرپەیڤ