حوزه‌یران 14, 2022 09:35 Asia/Tehran
  • قه‌یس خه‌زعه‌لی: پێویستیشه‌ په‌له‌ بکرێت له‌پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانێک که‌ بتوانێت کێشه‌ و قه‌یرانه‌کانی وڵات چاره‌سه‌ر بکات

قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی عێراق رایگه‌یاند: له‌دوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتاره‌کانی ره‌وتی سه‌در، روبه‌ڕوی بارودۆخێ نوێ ده‌بینه‌وه‌، پێویستیشه‌ په‌له‌ بکرێت له‌پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیرانێک که‌ بتوانێت کێشه‌ و قه‌یرانه‌کانی وڵات چاره‌سه‌ر بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «قه‌یس خه‌زعه‌لی» له‌ لێدوانێکی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئه‌ندام و لایه‌نگری به‌شێک له‌ لایه‌نه‌کان له‌ پشت کیبۆرده‌وه دانیشتون و کاری سه‌ره‌کیان بڵاوکردنه‌وه‌ی ئاژاوه‌ و پشتیوانیکردنه‌ له‌ شه‌ڕی ناوخۆی عێراق، ئه‌مه‌ش پێویسته‌ به‌ری پێ بگیرێت و وڵات روبه‌ڕوی کێشه‌ و ئاڵۆزی زیاتر نه‌کرێته‌وه‌.

«قه‌یس خه‌زعه‌لی» ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، ئێستا له‌ دوای ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فراکسیۆنی ره‌وتی سه‌در، ڕووبه‌ڕووی ڕاستییەکی نوێ ده‌بینه‌وه‌، هیوادارین له‌ پێکهێنانی حکومه‌تی نوێ خێراتر بجوڵێینەوەو سه‌رۆک وه‌زیرانێک هه‌ڵبژێرین که‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ ئابورییه‌کانی وڵات بکات.

ئه‌مینداری گشتیی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌قی عێراق وتیشی: ئه‌رکی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێیه‌ سه‌رجه‌م کێشه‌ ناوخۆییه‌کان چاره‌سه‌ر بکات به‌تایبه‌ت ئه‌و کێشانه‌ی به‌هۆی وشکه‌ساڵیه‌وه‌ روبه‌ڕوی وڵات بونه‌ته‌وه‌.

دوای ئەوەی موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی کرد دەست لەکارکێشانەوەکەیان کە چەند رۆژێک لەمەوبەر نوسیبویان، پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان بکەن، لەم دواییەدا «محەمەد حەلبوسی» سەرۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەست لەکارکێشانەوەی سەرجەم پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدری پەسەندکرد.

سەرپەیڤ