حوزه‌یران 15, 2022 07:19 Asia/Tehran
  •  خۆڵبارین لە عێراق ، دەیان کەس  گەیەنرانە نەخۆشخانە

   وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، دوای شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین لە وڵاتەکەدا دەیان کەس گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

 

عێراق چەندین جار شایەتی شەپۆلی توندی خۆڵبارین بووە و بەشێکی زۆر لە خەڵکی ئەو وڵاتە لە ئەنجامی ئەو زریانانە تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

گۆڕانی کەشوهەوا، بەبیابانبوون، کەمی باران و کەمبوونەوەی سەرچاوەکانی ئاو لە هۆکارەکانی زریانی خۆڵبارین لە عێراق و وڵاتانی دیکەی ناوچەکەن.

بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فەرمی عێراق (واع)، سەیف ئەلبەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دوای شەپۆلی خۆڵبارینی ئەم دواییەی عێراق، نزیکەی هەزار حاڵەتی ھەناسەبڕکێ روویداوە.

ئەلبەدر ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارنەکراوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرجەم ئەو کەسانەی نەخۆش بوون چاودێری پزیشکی پێویستیان وەرگرتووە و زۆربەیان لە نەخۆشخانە دەرچوون.

 

سەرپەیڤ