موقته‌دا سه‌در: له بڕیاری کشانه‌وه‌مان له‌پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ناکشێینەوە
«موقته‌دا سه‌در» ربهری ره‌وتی سه‌در له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی فراکسیۆنه کشاوەکەی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له بڕیاری کشانه‌وه‌مان له‌پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق ناکشێینەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە بەغداد ئەلیەوم،«موقته‌دا سه‌در» رابه‌ری ره‌وتی سه‌در ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانەی کۆبونهوهیەک دا لەگەڵ ئه‌ندامانی فراکسیۆنه کشاوەکەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جەختی کرد: هیچ پاشه‌کشه‌یه‌ک له کشانه‌وه‌مان لە پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق لە ئارادا نابێت و به‌رده‌وام ده‌بین له سەرههڵوێستهکهمان.
هەر لەو کۆبونەوەکەدا «موقتەدا سەدر» سوپاسی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی کرد بۆ پابەندبونیان بە پەیام و بڕیارەکەی سەبارەت بە دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵیان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
ھەر لەم کۆبوونەوەیەدا کە لە حەنانەی شوێنی نیشتەجێ بوونی «موقتەدا سەدر» بەڕێوە چوو، ناوبراو باس له دوایین پێشهاته سیاسییه‌کان و له‌وانە هه‌ڵوێستی لایه‌نه سیاسییه‌کان له‌سه‌ر ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی فراکسیۆنەکەیان کرا.