حوزه‌یران 16, 2022 14:37 Asia/Tehran
  • کوژران و بریندار بوونی پێنج کەس لە ھێرشی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق

سەرچاوەیەکی ئاسایشتیی عێراق باسی کوژرانی منداڵێک و بریندار بوونی چوارکەسی دیکەی کردووە لە ھێرشی خۆفڕەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، ئەم کەسانە لە ھێرشی خۆفڕەکانی تورکیا بۆ سەر بنکەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا «پەکەکە» و بنکەی ئەنجئمەنی نێوشاری شنگال لە باکووری عێراق دا کوژراون.

شاری شنگال لە پارێزگای نەینەوا بەردەوام لە بەر شاڵاوی ئاسمانیی تورکیادایە.

ئانکارا لەو باوەڕەدایە کە ھێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا «پەکەکە» لەم شارەدا خەریکی چالاکی نواندنن.

دەوڵەتی تورکیا بە قۆستنەوەی چڕبوونەوەی بیروڕای گشتیی جیھان لە سەر گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا، ھێرشەکانی خۆی دژی پەکەکە لە نێوخۆی وڵات و ھەروەھا لە باکووری عێراق و سووریا توندترکردووەتەوە. کاربەدەستن و کەسایەتییە عێراقییەکان دوابەدوای ھێرشی ئەم دواییەی تورکیا بۆ سەر باکووری ئەم وڵاتە، وشدارییان داوە کە ئەگەر بێتو ئەم ھێرشانە بەردەوام بکرێت، ئیدی بێ دەنگەی لێ ناکەن.

سەرپەیڤ