حوزه‌یران 16, 2022 18:12 Asia/Tehran
  • حزبوڵڵای عێراق: تورکیا لە چارەنووسی داگیرکەرانی قیزەونی ئەمریکی پەند وەربگرێت

گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق بەرامبەر بە ھێرشی ئاسمانیی تورکیا بۆ سەر ناوچەی سنونیی شنگال کاردانەوەی پیشان دا.

گوڕدانەکانی حزبوڵڵای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: سنووربەزاندنە بەردەوامەکانی تورکیا بەرامبەر بە عێراق نەک ھەر پێشێل کردنی سەروەریی ئەم وڵاتە، بەڵکو سوکایەتی کردنیشە بە جەماوەری عێراق.

گوڕدانەکانی حزبوڵڵای عێراق لەم بەیاننامەیەدا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، سازان و دەست تێکەڵ کردنی دەوڵەت و ھێندێک لە ھێزە سیاسییەکان، تورکیای بۆ داگیرکردنی بەشێک لە خاکی عێراق و بێ بەری کردنمان لە بەشاوی خۆمان پڕکێش تر کردووە.

گوڕدانەکانی حزبوڵڵای عێراق ڕاشیگەیاندووە: تورکیا دەبێ ڕووبەڕووی بەرپەرچ دانەوەی ئاسایشتی و ئابووری و تێشێل کرانی بەرژەوەندییەکانی لە عێراق دا بێتەوە ھەتا بە سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی دا بچێتەوە.

گوڕدانەکانی حزبوڵڵای عێراق لە بەیاننامەکەی دا باسی ئەوەشی کردووە کە، خەڵک و خۆڕاگریی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی دەست درێژکاری بە تەواوی ئامادەیەو ڕژێمی داگیرکەری تورکیا دەبێ لە چارەنووسی داگیرکەرە قیزەونە ئەمریکییەکان پەند وەر بگرێت.

سەرپەیڤ