حوزه‌یران 20, 2022 18:42 Asia/Tehran
  • حزبوڵڵای عێراق: لە بارەی پێدزەی سیخوڕان و بەکرێگیراوان لە دەوڵەت دا وشداریمان دابوو

بزوتنەوەی خۆڕاگریی ئیسلامیی نوجەباء ڕایگەیاند: گوردانەکانی حزبوڵڵای عێراق زۆر خێراتر لە «مایک پەمپێئۆ»ی وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا وردیاتی پەیوەست بە تاوانی تیرۆری شەھیدان سولەیمانی و ئەبومەھدی موھەندیسی لە فڕگەی بەغداو پێدزەی ئەمریکا لە نێو دەزگای ھەواڵگریی عێراق بڵاو کردبووەوە.

وتووێژی ڕۆژی ھەینیی «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا لەگەڵ کەناڵی ئەلعەرەبیەو ئاماژە کردنی بە تیرۆری ژەنراڵی شەھید «حاج قاسم سولەیمانی» بە ھاوکاریی ھێندێک لە دەست و پێوەندە نێوخۆییەکانیان لە عێراق شەپۆلی کاردانەوەی ھەڵایساندووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەعلومە، «فراس ئەلیاسری» ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی نوجەباء وتی: کاتی لەقاودانی زانیاریی پەیوەست بە وردیاتی تیرۆری ڕابەران و فەرماندەرانی سەرکەوتن بە تایبەت ئالەم دۆخە سیاسییە ئاڵۆزەدا ھەڵگری پەیامی ئەمریکییەکان بۆ دەزگاو دامەزراوە ھەواڵگرییەکانی عێراقە لە بارەی ئەمەی کە ئەمریکییەکان دەستەڵاتی تیرۆری کەسانی زیاتر بە تایبەت ڕابەران و فەرماندەرانی حەشدی شەعبیی ھەیە.

«ئەلیاسری» وتیشی: «مستەفا کازمی» ئێستاشی لەگەڵ دا بێ لەو تۆمەتبارانەی دەست ھەبوون لە تیرۆری ڕابەران  فەرماندەرانی سەرکەوتنەو ئەمەش ھەمان بابەتە کە لە ڕاپۆرتی گوردانەکانی حزبوڵڵاش ئاماژەی پێ کرابوو.

ئەم ئەندامەی مەکتەبی سیاسیی بزوتنەوەی نوجەباء ھەروەھا وتیشی: کازمی کاتێک کە بوو بە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەرۆکلیەتیی دەزگای ھەواڵگریی وڵاتی بە ئەستۆ گرت، پێشی بە بەردەوام کرانی لێکۆڵینەوە لە بارەی ھێرشە تیرۆریستییەکەی فڕگەی بەغدا گرت و بە دوورخستنەوەو وەدەرنانی کەسایەتییە پڕۆفشناڵە شێعەکان لە دەزگای ھەواڵگری و ئاسایشتی، دەستی گرت بە سەر دەوڵەت دا.

سەرپەیڤ