حوزه‌یران 20, 2022 23:24 Asia/Tehran
  • ھێرشی ئاسمانیی تازەی تورکیا بۆ سەر عێراق

فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا ھەمیسان شاری شنگال لە پارێزگای نەینەوای عێراقیان بوردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی بەغدا ئەلیەوم، فڕۆکەشەڕکەرەکانی تورکیا ھەمیسان شەقامێکی شاری شنگال لە پارێزگای نەینەوای عێراقیان  بوردومان کرد.

ھەتا ئێستا لە بارەی ڕادەی زیان و قوربانییە شیمانەییەکانی ئەم ھێرشە ھیچ ڕ اپۆرتێک بڵاو نەبووەتەوە.

حەوتەی ڕابردووش تۆپخانەکانی تورکیا گوندی «بەرخی» لە سنووری زاخۆیان لە باکووری دھۆکی ھەرێمی کوردستان کردە ئامانج.

تۆزێک بەرلە ھێرشی سوپای تورکیا بۆ سەر دھۆک، ئەم وڵاتە لە ھەنگاوێکی دەگمەن بە بوردومانی بەشی «سنونی» سەربە شارستانی شنگال لە ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا بووە ھۆی کوژرانی چوارکەسی سڤیل لەوانە منداڵێک.

سەرپەیڤ