هەمیسان ناوی نووری مالکی وەک بەربژاری سەرۆک وەزیرانی عێراق هاتە ئاراوە
سەرکردەیەکی چوارچێوی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق رایگەیاند: کە هەمیسان ناوی سەرۆکی هاوپەیمانیی "دەوڵەتی یاسا" وەکوو بەربژاری ئەم هاوپەیمانییە بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران هاتووەتە ئاراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی بەغدادولیەوم؛ "فازڵ مەوات" لە سەرکردەکانی چوارچێوی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق، لە لێدوانێکدا رایگەیاند؛ بەربژاری هاوپەیمانیی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق "نووری مالکی" سەرکردەی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسایە.
مەوات وتیشی: بەربژارەتیی نووری مالکی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندیی هەموو ئەندامانی چوارچێوی هەماهەنگی لەگەڵ دایە؛ بەو پێیەی کە تەنیا کەسێکە کە دەتوانێ کێشەکانی ئێستا چارەسەر بکات.
مەوات بە ئاماژە بە ڕێککەوتنی کوردەکانی عێراق لە سەر پۆستی بەربژارەتیی سەرۆک کۆماریش وتی: بێتوو پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی عێراق لە سەر پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ڕێک نەکەون، ئێمە لە چوارچێوی هەماهەنگیدا پشت بە ڕای یەکێتیی نیشتمانی دەبەستین؛ لەبەر ئەوەی کە ئەوان پێش چوونەدەری ڕەوتی سەدر لە پرۆسەی سیاسیش هەر هاوپەیمانی ئێمە بوون.