رەتکردنەوەی بەربژێربوونی مالیکی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتووی عێراق
دوای هەندێک قسە و باس لە نێو تۆڕ و ناوەندە کۆمەڵایەتیەکانی عێراق سەبارەت بە بەربژێربوونی نووری مالیکی بۆ سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو، "هاوپەیمانی یاسا" ئەم پرسەی رەتکردەوە و بە دەنگۆی بێ بنەما ناوی برد.
لەدوای دەستلەکارکێشانەوەی نوێنەرانی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان لەگەڵ گروپە سیاسییەکان چووەتە گفتوگۆ، بەڵام تا ئێستا هیچ رێککەوتنێک نەکراوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی هەواڵدەریی ئیرس نیوز؛ ئەندامێکی دیاری هاوپەیمانی حکومەتی یاسا هەواڵ و دەنگۆی کاندیدکردنی فەرمیی نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی حکومەتی یاسا بۆ سەرۆک وەزیران و سەرۆکی حکومەتی داهاتووی رەتکردەوە.
ئەم ئەندامە گرنگەی هاوپەیمانی حکوومەتی یاسا کە ناوی نەهاتووە، وتی: ئەو ڕاپۆرتانەی کە پێشنیاز دەکرێن و ڕادەگەیەندرێن سەبارەت بە کاندیدکردنی مالیکی بۆ سەرۆکی حکومەت وەک هەڵوێستی هاوپەیمانی حکومەتی یاسا درۆیە، تا ئێستاش پێشنیازێکی لەو شێوەیە یان بڕیار لەم ڕێکخراوەدا نەدراوە و بە فەرمی ڕانەگەیەندراوە.
نزیکەی هەشت مانگە عێراق شایەدی قەیران و بنبەستی سیاسییە بەهۆی ناکۆکی توند لەسەر پێکهێنانی حکومەت لەنێوان گروپە سیاسییەکان.