ته‌مووز 06, 2022 16:12 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی سەرکردەیەکی ناوداری داعش و چوار تیرۆریستی پڕمەترسیی دیکە لە عێراق

وتەبێژی سەرکردەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق باسی قۆڵبەست کرانی ٥ تیرۆریستی پڕمەترسی لەوانە سەرکردەیەکی ناوداری داعشی کرد لە چەند پارێزگایەکی ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ھەواڵدەریی فەرمیی ئیرنا، «یەحیا ڕەسوڵ» وتەبێژی سەرکردەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق ڕایگەیاند: لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی فەرمانەکانی «مسیتەفا کازمی» سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە مەڕ بە ردەوامی دان بە ئۆپراسیۆنی تایبەتی دژی بەرماوەکانی تیرۆریستانی داعش،دەزگای دژە تیرۆر لە چەند ئۆپراسیۆنی گرینگ دا ئەندامانی سەرەکی و سەرکردەکانی داعشیان قۆڵبەست کردووە.

وتیشی: ھێزەکانی دژە تیرۆر بە ئەنجام دانی ئۆپراسیۆنێکی تایبەتی لە بەغدا، سەرکردەیەکی داعش ناسراو بە «ئەبو عەلی بەغداد» ھۆکاری سیەرەکیی چەندین تاوانی دژی شارومەندان و لەشکریانی عێراقییان قۆڵبەست کردووە.

بە قسەی «یەحیا ڕەسوڵ» چوار تیرۆریستی دیکەش لە ئۆپراسیۆنی تایبەتیی پارێزگاکانی «ئەنبار، کەرکوک، سەلاحەددین و سلێمانی» بە ھۆی دەزگای دژە تیرۆرو ھێزەکانی ئاسایشتی ھەرێمی کوردستان ڕاپێچ کراون.

سەرپەیڤ