ته‌مووز 06, 2022 19:50 Asia/Tehran
  • گوردانەکانی حزوڵڵای عێراق: پەرلەمان دەبێ لە دەوڵەتی کازمی پرسیار بکات

وتەبێژی گوردانەکانی حزوڵڵای عێراق وێڕای ڕەخنەگرتن لە بێ دەنگە لێکردنی دەوڵەتی «مستەفا کازمی» لە ھەمبەر دەست درێژکارییەکانی تورکیا وتی: ئەم بابەتە پەرلەمانی عێراق ئەرکمەندی پرسیارکردن لەم دەوڵەتە دەکات.

«موحەممەد موحیی» وتەبێژی گوردانەکانی حزوڵڵای عێراق لە بەردەوامیی بێ دەنگەلێکردنی دەوڵەتی «مستەفا کازمی» لە ھەمبەر دەست درێژکارییەکانی بەردەوامی تورکیا بەرامبەر بەعێراق و خەمساردیی ھەرێمی کوردستان لە مەڕ داگیرکارییەکانی تورکیا ڕەخنەی گرت.

«موحیی» تیشکی خستە سەر بێ دەنگە لێکردنی بەغدا بەرامبەر بە دەست درێژکارییەکانی تورکیاش و وتی: دەوڵەتی کازمی لە بەر لاوازی و دۆش دامانی لە ھەمبەر ئیستیکباری تورکیا دەستەوەستان مایەوەو بە دەرکردنی بەیاننامەی شەرمەزار کردن بەسەندەی کردو ئیدی لە ھیچ کارتێکی عێراق بۆ گوشارخستنەسەر نورکیا بە مەبەستی کۆتایی ھێنان بە سیاسەتەکانی دوژمنکارانەی لە ھەمبەر عێراق کەڵکی وەر نەگرت.

وتیشی: ھەڵوێستی ئەم دەوڵەتە بەھەند نەگرتنی ئاشکرای سەروەری و دەستەڵاتی عێراق و خەمساردی لە ھەمبەر ئەرکەکانیەتی کە ئەمەش نوێنەرانی پەرلەمان ئەرکمەند دەکات کە لێی بپێچنەوە بە تایبەت کە ئەم دەوڵەتە دەوڵەتی کار بەڕێکەرە.

سەرپەیڤ