موقتەدا سەدر: داوا له‌خودا ده‌که‌م چاکسازی به عێراقیه‌کان ببه‌خشێت
سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە وێڕای ڕاگەیاندنی ئەمەی کە تاکی عێراقی بووە بە قوربانیی دەستی گەندەڵی ، ڕایگەیاند: داوا له‌خودا ده‌که‌م چاکسازی به عێراقیه‌کان ببه‌خشێت.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق،«موقته‌دا سه‌در» ڕابه‌ری ڕه‌وتی سه‌در له‌په‌یامێکدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه جەختی لەوە کردووەتەوە کە، تاکی عێراقی لە ئێستادا بووه به قوربانیی ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کی.
«سەدر» لە توییتێکدا کە بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە لە ھەژماری تایبەتیی خۆی بڵاوی کردووەتەوە نووسیویەتی: بە سەرنجدانی ئەو گەندەڵیانەی وا بەرۆکی تاکی عێراقی گرتووە داوا له‌خودا ده‌که‌م چاکسازی به عێراقیه‌کان ببه‌خشێت.
ناوبراو جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، جەژنی قوربانەو عێراقیش قوربانیی ده‌ستی گه‌نده‌ڵی و وابه‌سته‌یی و ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌کیه، ھەر بۆیە لە خوای گەورە داواکارم عێراق و عێراقییەکان بە چاکسازی و بەهێزی نیشتمان و چەسپاوی لەسەر حەقیقەت شاد بکات، بۆئەوەی عێراق و گەلەکەی لە ژێر ئاڵای ئایین و بیروباوەڕ و نیشتماندا بەختەوەر بن و بە یەکگرتویی و ئازاد و سەربەخۆ و سەربەرز بژین لە نێو گەلانی دیکەدا.