ته‌مووز 10, 2022 16:41 Asia/Tehran
  • خەزعەلی: کورد لە سەر دیاری کردنی سەرۆک کۆمار ناکۆکە

ڕابەری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق ڕایگەیاند: لایەنەکوردییەکان لەم وڵاتەدا بە توندی لە سەر دیاری کردنی سەرۆک کۆمار پێکەوە ناکۆکن.

بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ھەواڵیی ئەلعەھد، «قەیس خەزعەلی» ڕابەری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە دوای بەرپاکرانی نوێژی جێژنی قوربان باسی پێکھاتنی دەوڵەتی عێراقی کردو وتی: دوای کشانەوەی فراکسیۆنی سەدر و ئەوەی وا قەوما، پێکھاتنی دەوڵەت پەکی نەکەوتووەو لە ئێستادا دەرفەتێکی ڕاستەقینە بۆ پێکھاتنی دەوڵەت ھەڵکەوتووەو کۆبوونەوەیەک دوای جەژنی قوربان بەڕێوە دەچێت.

وتیشی: خەڵک دەوڵەتێکی تازە، ئابوورییەکی گەشاوە، ژێرخان و خزمەتگوزارییان دەوێت. خەڵک خوازیاری بشێوی نین و ئەگەر دەوڵەتی تازە باش ھەڵس و کەوت بکات، دیارە خەڵکیش پشتگریی لێ دەکەن، پشتڕاستی دەکەنەوەو بۆ خۆیان بەستێنی سەرکەوتنی بۆ خۆش دەکەن.

ڕابەری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق وتیشی: چوارچێوەی ھەماھەنگی ھاوڕای یەکانگیربوونی بیروڕای تەواوی لایەنە کوردییەکانە بۆ یەکلایی کردنەوەی پرسی سەرۆک کۆمار، بەڵام بە داخەوە لە ئێستادا  لایەنەکوردییەکان بە توندی لە سەر دیاری کردنی سەرۆک کۆمار پێکەوە ناکۆکن.

ڕابەری بزوتنەوەی عەسائیبی ئەھلی حەق جەختب لەوەش کردەوە کە، تەواوی باڵ و ڕەوتە و لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی نەیاری بوونی دەوڵەتێکی کاربەڕێکەرن و ڕەتی دەکەنەوە. دەوڵەتی کاربەڕێکەر دەستەڵاتی تەواوی نییەو دەبێ ھەوڵ بدرێت دەوڵەتێک بە دەستەڵاتی تۆکمەو تەواوەوە پێک بێت.

سەرپەیڤ