دوایین کردەوەی دوژمنکارانەی تورکیا لە دژی عێراق بە دروستکردنی بەنداوێکی گەورە
لیژنەی سەرچاوەکانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق بڕیاری تورکیای بۆ دروستکردنی بەنداوێکی دیکەی گەورە بەناوی "ئەلجەزیرە" لەسەر رووباری دیجلە راگەیاند.
دروستکردنی بەنداوەکانی تورکیا تا ئێستا ناڕەزایی بەرفراوانی لە ئێران و عێراق لێکەوتۆتەوە و زۆرێک لە بازنەکان پێیان وایە ئەو خۆڵوخۆڵەمێشانەی لە ناوچەکەدا هەیە لە ئەنجامی وشکبوونی زەوییە کشتوکاڵییەکانی عێراقە بەهۆی کەم ئاوی زۆرلە روبارەکانی دیجلە و فورات.
بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی سەوتولعێراق؛ ئەمڕۆ (دووشەممە) سائیر مەخیف ئەلجەبوری سەرۆکی لیژنەی سەرچاوەکانی ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، تورکیا بەنیازە بەنداوێکی گەورە لەسەر رووباری دیجلە دروست بکات، کە عێراق لە ئاوی دیجلە بێبەش دەکات.
ئەلجبووری بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ناوی ئەم بەنداوە ئەلجەزیرە (بە تورکی: سیزری)یە، ڕەخنەی توندی گرت لەوەی کە ناوی لێنا "بێدەنگی حکومەتی عێراق" سەبارەت بە سیاسەتی دروستکردنی بەنداوەکانی تورکیا.
ئاماژهی بهوهشکرد: ئەو بەنداوەی کە تورکیا بەنیازە دروستی بکات؛ یەکێکە لە مەترسیدارترین بەنداوەکان بۆ ئاودێری، ئەگەر دروست بکرێت، دڵۆپێک ئاو لە تورکیاوە ناچێتە ناو عێراقەوە.