ته‌مووز 12, 2022 11:24 Asia/Tehran
  • کازمی: کردەوەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق مایەی سەربەرزییە لە بەرامبەر خەڵکانی جیھان

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕزگارکرانی موسڵ لە بوونی تیرۆریستانی داعش وتی: کردەوەی ھێزە چەکدارەکانی عێراق مایەی سەربەرزییە لە بەرامبەر خەڵکانی جیھان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی دووشەممەی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیران و سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق لە مەشقێکی ناسراو بە «ڕابوورنی شێران» کە ھەموو ساڵێک بە بۆنەی ساڵگەڕی ڕزگار کرانی موسڵ بەڕێوە دەچێت بەشداریی کردو لە لێدوانێکدا لە میانەی ئاھەنگەکە باسی بوێری و چاونەترسیی ھێزەکانی دەزگای دژە تیرۆری کرد لە کاتی ڕزگار کردنی موسڵ دا.

کازمی ھەروەھا جەژنی قوربانی لە خەباتکارانی عێراقی پیرۆز کردو لە سەر ھاواھەنگیی تۆکمەوتەواو، ڕاھێنان و لەخۆبردوویی خەباتکاران، ئەفسەران و پلەدارانی عێراقی پێی داگرت و وتیشی: ئەم ڕێکمەندی و کردارە مایەی سەربەرزی و شانازییە لە بەرامبەر تەواوی جیھان.

نووسینگەی کازمی لەم بارەیەوە وای بڵاو کردووەتەوە کە ڕیزڕەوتی ئاھەنگەکەش بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە سەرکردەکانی ھێزەچەکدارەکانی عێراق و ھەروەھا ژمارێک لە وابەستەی سەربازی و موستەشارانی بیانی و لە لایەن دەزگای دژەتیرۆرەوە بەرپا کرا.

سەرپەیڤ