ته‌مووز 12, 2022 13:20 Asia/Tehran
  • نوری مالیکی: چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ھەڵبژاردنی سەرۆک وەزیرانی عێراق نزیک بووەتەوە

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق باسی پێشکەوتنی ڕەوتی وتووێژەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی ئەم وڵاتەی کردووە لە بارەی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆک وەزیرانەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی شەفەق نیوز، نوری مالیکی سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا، لە بارەی  ڕەوتی وتووێژەکانی نێوان ئەندامانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق بێجگە لە سەدر پەیوەست بە پاڵێوراوی پۆستی سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتەوە وتی: چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەنگاوێکی گەورەی لە ئاراستەی وتووێژە سیاسییەکان ھەڵێناوە.

وتیشی: چواچێوەی ھەماھەنگی لە ڕەوتی وتووێژەکان پێشکەوتنی ھەبووەو ھێندێک میکانیزمی دیاری کردووەو بە دوور لە سیاسەتی تەریک خستنەوە، لە تەواوی ھاوبەش و پێکھاتە سیاسییەکان پێشوازیی کردووە.

سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق وتیشی: چوارچێوەی ھەماھەنگی لە وەدی ھاتنی ئامانجەکانی نزیک بووەتەوەو گرینگترینی ئامانجەکانیشی دیاری کردنی سەرۆک وەزیران و پێکھێنانی دەوڵەتێکی بەتوانایە بۆ خزمەت کردنی عێراق لە بواری جۆربەجۆردا.

 

سەرپەیڤ