ته‌مووز 15, 2022 19:45 Asia/Tehran
  • سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق: کۆبوونوەکەی ڕیاز ھەڕەشەیە بۆ سەر عێراقییەکان

سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق بە دەربڕینی ئەمەی کە کۆبوونەوەکەی ڕیاز ھەڕەشە لە چل ملوێن عێراقی دەکات، داوای بەرپاکرانی دانیشتنێکی لوتکەیی کرد لە پەرلەمانی عێراق دا بۆ تاوتوێ کردنی ئەم کۆبوونەوەیە.

«جەبار مەعموری» سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق لە لێدوانێکدا وتی: ھێزە نیشتیمانییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەبێ بۆ لێکدانەوەی شوێنھاتی کۆبوونەوەکەی ڕیاز کە ھۆکارێکە بۆ ھەڕەشەکردن لە چل ملوێن عێراقی، دانیشتنێکی لوتکەیی بەڕێوە بەرن.

مەعموری وتیشی: کۆبوونەوەکەی ڕیاز پبلنێکی جێی گومانی ھەیە کە لە پلەی یەکەم دا خۆڕاگری و پێکھاتەو سەرکردەکانی لە ناوچەکەدا لەوانە لە عێراق دەکاتە ئامانج، چونکو عێراق نەیاری گەڵاڵەکەی ئەمریکایە بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ ڕژێمی زایونی.

سەرۆکی یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق جەختی لەوەش کردەوە، یەکێتیی زانایانی موسڵمانی عێراق ھەوڵێکی بۆ بەرپاکردنی خۆپیشاندانێکی ئاشتیانە بە مەبەستی ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە بەشداریی دەوڵەتی بەغدا لە کۆبوونەوە گومان لێکراوەکەی ڕیاز کە ئامانجەکەی تێکدانی ساقمی ڕۆژھەڵاتی ناڤینە بە عێراقیشەوە، دەست پێ کردووە.

سەرپەیڤ