هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا بۆ سەر نەینەوا ، 5 کوژراوی لێکەوتەوە
ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیاوە لە شاری نەینەوا کرایە ئامانج و بەهۆیەوە پێنج کەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی تەلەگرامیی سابرین نیوز، ڕۆژی یەکشەممە، خۆفڕی بەیرەقدار-٢ سەر بە تورکیا لە شاری شنگال لە پارێزگای نەینەوا ئۆتۆمبێلێکی عێراقی کردووەتە ئامانج و لە ئەنجامدا ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە کە ژنێکیان تێدابووە.
دژە تیرۆری ھەرێمی کوردستان رایگەیاندووە ئەو 5 کەسە لە ئەندامانی پەکەکە بوونە .
سه رچاوه عێراقییه کان ڕایانگه یاند، سوپای تورکیا تا ئێستا 36 بنکه و باره گای سه ربازیی بچوک و گه وره ی له باکووری عێراق دامه زراندووه به بیانووی شه ڕ له گه ڵ په که که (پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا).
سه رچاوه یه کی سه ربازی عێراقی رایگه یاند که به شێک له و بنکانه له قووڵایی 80 و 40 کیلۆمه تر له پارێزگای نه ینه وا و باکووری موسڵ دامه زراون.
حکومهتهکانی سووریا و عێراق ئامادەبوونی هێزهکانی تورکیایان له باکووری ئهم وڵاته به کردهوهی داگیرکاری و پێشێلکردنی سهروهری و یهکپارچهیی خاکی ئهوان زانیوه.