ته‌مووز 21, 2022 12:04 Asia/Tehran
  • موقتەدا سەدر چوار خاڵی بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکەی تورکیا دیاری کرد

ئەو چوار خاڵەی وا «موقتەدا سەدر» سەرۆکی ڕەوتی سەدر بۆ وەڵامدانەوەی ھێرشەکانی تورکیا دیاریی کردوون بریتین لە: یەکەم: دابەزاندنی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەگەڵ تورکیا دوەم:داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازەکان لەنێوان عێراق و تورکیا سێیەم: بەرزکردنەوەی سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتوەکان و بەرێگەی فەرمی لە زوترین کاتدا چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «موقتەدا سەدر» رابەری رەوتی سەدر لەبارەی تۆپبارانەکەی سنوری زاخۆ پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: تورکیا زیادەڕەوی کردوە کە وایزانیوە عێراق بەرامبەر هێرشی سەر خاکەکەی جگە لە سەرکۆنەکردن هەڵوێستی دیکەی نابێت، بۆیە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر هێرشەکان داوا دەکەم پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ تورکیا داببەزێنرێت و فڕۆکەخانە و دەروازە سنوریی و وشکانییەکان لەگەڵ ئەو وڵاتە دابخرێن، هەروەها داواش دەکەم رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ ئانکارا هەڵبوەشێنرێتەوە.

«موقتەدا سەدر» ڕۆژی چوارشەممە لە پەیامێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، تورکیا زیادەڕەوی کردووە و پێی وایە عێراق تەنها بە ئیدانەیەکی لاوازی وەزارەتی دەرەوە وەڵامی دەداتەوە، بۆیە پێشنیار دەکات لەرێگەی ئەم چوار خاڵەوە وەڵامی ئانکارا بدرێتەوە:

یەکەم: دابەزاندنی نوێنەرایەتی دیپلۆماسی لەگەڵ تورکیا

دوەم:داخستنی فڕۆکەخانە و دەروازەکان لەنێوان عێراق و تورکیا

سێیەم: بەرزکردنەوەی سکاڵا لە نەتەوە یەکگرتوەکان و بەرێگەی فەرمی لە زوترین کاتدا.

چوارەم: هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەمنی لەگەڵ تورکیا

موقتەدا سەدر ئەوەشی خستوەتەڕو، داوا دەکات ئەو سزایانە لەسەر تورکیا بەردەوام بن تا ئەو کاتەی ئانکارا بەڵێنی دەدات کە بۆ هەر هێرشێکی بۆسەر خاکی عێراق، پێشوتر بەغدا ئاگادار بکاتەوە و مۆڵەتی لێوەربگرێت ئەگەر هەڕەشە لە نزیک سنورەکانی هەبێت، بەپێچەوانەوە ،هێرشکردن بۆ سەر پارێزگاکانی باکور و هەرێم لە ناوەوە و دەرەوە چیتر جێگای قەبوڵ نییە.

پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ سوپای تورکیا تۆپبارانی سنوری ناوچەی زاخۆی کردکە لەئەنجام دا هەشت کەس کوژران و ٢٦ کەسیش برینداربوون کە ژمارێکیان ژن و منداڵن.

سەرپەیڤ