ته‌مووز 21, 2022 15:05 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی توندی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەرامبەر بە ھێرشەکەی تورکیا

دوای تۆپبارانەکەی تورکیا لە ھەرێمی کوردستان، بەغدا لە بەیاننامەیەکی توندوتۆڵ دا ئەو ھەنگاوەی ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی تاقمی نێونەتەوەیی ھەواڵدەریی فارس،  وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە لە بەیاننامەیەکی توندوتیژدا ھێرشی تۆپخانە بۆ سەر باکووری عێراقی ئیدانەکردو ڕایگەیاند: ئەمە پێشێلکردنی ئاشکرای سەروەریی عێراق و ھەڕەشەی دژی خەڵکی سڤیلە کە ژمارەیەکیان دوابەدوای ئەو ھێرشەی تورکیا شەھیدو چەند کەسی دیکەش بریندار بوون.

لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ھاتووە: ئا بەمجۆرە ئێمە لە سەر دژایەتیی لێبڕاوانەی خۆمان لە گەڵ وەھا پێشێلکارییەک کە بە پێچەوانەی یاساوڕێساو مافی نێونەتەوەییە، پێ دادەگرین و جەختی لێ دەکەینەوە کە، بەڕێز «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی پێکھاتنی لێژنەیەکی بەدواداچوون بە سەرۆکایەتیی بەڕێز «فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەو بە ئامادە بوونی کۆمەڵێک لە کاربەدەستانی ئاسایشتی دەرکردووە ھەتا وردیاتی بھۆکاری ھێرشەکە تاوتوێ بکەن.

وەزارەتی دەرەوەی عێراق ھەروەھا پێی داگرتووە کە،« ئاستی باڵای کاردانەوەی دیپلۆماسیانە لەوانە گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی ئاسایشت و ھەروەھا پێوانی ھەموو ڕەوتێک لەم بوارەدا لە بەرچاو دەگیردرێت.

سەرپەیڤ