ته‌مووز 21, 2022 22:09 Asia/Tehran
  • «پەکەکە» دەست ھەبوونی لە ھێرشەکەی سەر زاخۆ ڕەت کردەوە

پارتی کرێکارانی کوردستان«پەکەکە» وێڕای ڕەت کردنەوەی وتەکانی کاربەدەستانی ئانکارا لەمەڕ دەست ھەبوونی لە ھێرش کردنە سەر ناوەندێکی گەشتکاریی پارێزگای دھۆک، ڕایگەیاند: ھیچ چەکدارێکیان لەم ناوچەیە نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی سابرین نیوز، دوابەدوای ھێرشەکەی تورکیا بۆ سەر زاخۆ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا «پەکەکە»ی وەک ھۆکاری ئەو ھێرشە ناساندو ئەمەش لە کاتێکدایە کە «پەکەکە» ڕایگەیاندووە کە ھیچ چەکدارێکی لەو ناوچەیەدا نییەو گردوبەرزاییەکانی گردوپەڕی ئەو شوێنەی تۆپباران کراوە لە لایەن سوپای تورکیاوە دەستیان گیراوە بە سەردا.

بە قسەی پارتی کرێکارانی کوردستان، ھێزی سنوورپارێزی دەوڵەتی فیدراڵ و ھێزە جۆربەجۆرەکانی ھەرێمی کوردستان لەو شوێنەدان و ھیچ چەمدارێکی پەکەکەی لێ نییە.

پەکەکە ڕایگەیاندووە، سوپای تورکیا ١١ی ئوتی ٢٠٢٠یش دوو ئەفسەری سوپای عێراقی کردە ئامانج و کوشتنی.

سەرپەیڤ