ته‌مووز 22, 2022 08:04 Asia/Tehran
  • عێراق سکاڵا لە سەر تورکیا تۆمار دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق شەوی ڕابردوو لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتە کۆبووەوە و لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی توند دەدرێتە تورکیاو لەئەنجام دا سکاڵاشی لەسەر تۆماردەکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، شەوی ڕابردوو، «مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی عێراقدا کۆبووەتەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق و پاراستنی هاوڵاتیانی کراوەتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش هەنگاو دەنێرێت کە عێراق سکاڵا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لە دژی هێرش و پەلامارەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق تۆماربکرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کراوەتەوە لە سەر ئەوەی کە، عێراق بە هیچ شێوەیەک ڕێگانادات وڵاتەکەی بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی کێشەی وڵاتان و بە تایبەت تورکیا و لە ئەنجام دا هاوڵاتییانی سڤیل بکرێنە ئامانج.

پاشنیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ سوپای تورکیا تۆپبارانی سنوری ناوچەی زاخۆی کردکە لەئەنجام دا هەشت کەس کوژران و ٢٦ کەسیش برینداربوون کە ژمارێکیان ژن و منداڵن.

سەرپەیڤ