وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: بژاردەیەکمان بۆ وەڵامدانەوەی تورکیا کارتی ئابوورییە
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق لە زمانی وتەبێژەکەیەوە ڕایگه‌یاندووە: دوو بژارده له‌به‌رده‌م حکومه‌تی عێراقه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی هێرشه‌که‌ی تورکیا کە یه‌کێک له‌و بژاردانە به‌کارهێنانی کارتی ئابوریه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند: ئێستا وه‌زاره‌ته‌که‌یان له چوارچێوه‌ی کاری دیپلۆماسیدا رێکاره‌کان دژ به تورکیا ده‌گرێته‌به‌ر، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا به‌توندترین زاراوه سه‌رکۆنه‌مان کردووەو لە ئێستاش دا یاداشتێکی ناڕه‌زایی به‌هێزمان ڕاده‌ستی «عه‌لی ره‌زا گونه‌ی» باڵوێزیزی تورکیا لە عێراق کردووە.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: لەم ئاراستەیەدا په‌یوه‌ندی به نوێنه‌رایه‌تی هه‌میشه‌یی عێراق له نیویۆرکیش کراوە بۆئه‌وه‌ی داوا له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بکرێت دانیشتنێکی به‌په‌له ئه‌نجام بدات بۆ تاوتوێکردنی ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیا و بڕیارێک ده‌ربکرێت که گه‌ره‌نتی سه‌لامه‌تی و ئاسایشی عێراق بکات.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو،ئەوەی ڕووی داوە شێلگیرانەترین هێرشه له زنجیره‌یه‌ک هێرشی تورکیا له عێراق، هه‌روه‌ها هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ک له‌گه‌ڵ حکومه‌تی عێراقدا نەکراوە، ئانکاراش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌کات که به‌دوای گروپ و که‌سانی سه‌ر به پارتی کرێکارانی کوردستاندا ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناویان ببات.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف سه‌باره‌ت به‌بونی رێککه‌وتن له‌نێوان به‌غدا و ئانکارا ئاشکرای کرد: ئه‌وه‌ی تورکیا ده‌ڵێت که رێککه‌وتنێک هه‌یه که رێگه‌ی پێده‌دات بچێته ناو خاکی عێراقه‌وه نادروسته، به‌و پێیه‌ی ته‌نها تۆمارێکی کۆبونه‌وه‌یه‌ک هه‌یه که ئانکارا له‌گه‌ڵ رژێمی پێشودا گفتوگۆی له‌سه‌ر کردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پابه‌ندی ده‌کات به داوای مۆڵه‌ت له حکومه‌تی عێراق و لهشکرکێشیهکهشی له پێنج کیلۆمه‌تر زیاتر نه‌بێت، کەچی هه‌ر خۆیان به‌و تۆماره‌ش پابه‌ند نه‌بوون.