ته‌مووز 23, 2022 14:56 Asia/Tehran
  • دوای هێرشی تۆپخانەیی تورکیا، وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایشی کرد

دوای هێرشی تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر سەیرانگەیەک لە هەرێمی کوردستان کە بەهۆیەوە دەیان کەس کوژران و بریندار بوون، وەزارەتی دەرەوەی عێراق سکاڵایەکی لەدژی تورکیا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش تۆمار کرد.

 

 لە ئەنجامی هێرشی تۆپخانەیی سوپای تورکیا بۆ سەر ناوەندی گەشتیاری "پەرخ" لە پارێزگای دۆهوک لە هەرێمی کوردستان 9 کەس کوژران و 31 کەسی دیکەش برینداربوون .

دوابەدوای ئەم هێرشە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق داوای لە وەزارەتی دەرەوەی ئەم وڵاتە کرد دۆسیەکی تەواو لەبارەی دەستدرێژییە کانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی هاووڵاتییانی ئامادە بکەن؛ ئەو کەیسەی کە بڕیارە بناغەی سکاڵای بەپەلەی بەغدا بێت لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی ئەنقەرە.

بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی ئەلمەیادین؛ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێراق سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستدرێژییه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی تورکیا سکاڵایه‌کی ئاڕاسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌کان کرد و داوای کۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی کرد.

لەلایەکی دیکەوە ناڕەزایەتییەکان و شەپۆلی ئیدانەکردنی تورکیا لە عێراق چڕتر دەبێتەوە و تا ئێستا زۆرێک لە سیاسەتمەدار و کەسایەتی و نوخبەکان لەگەڵ چالاکوانانی سۆشیال میدیا ئیدانەی ئەو کارەی تورکیایان کردووە.

سەرپەیڤ