عێراق: هیچ رێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ لایەنی تورکیادا نییە
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا لە دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەدا ئامانجی فراوانخوازییانەی ھەیە و وتی: هیچ ڕێککەوتنێکی ئەمنی و سەربازی لەگەڵ لایەنی تورکیادا نییە.
سه رچاوه عێراقییه کان ڕۆژی چوارشه ممەی ڕابردوو ڕایانگه یاند که له هێرشه که ی هێزه کانی تورکیا له باکووری عێراق، گوللە تۆپێک لە سەیرانگەیەکی پارێزگەی دھۆک دراوە و 9 گه شتیار گیانیان له ده ستداوه .
هەرچەندە دەسەڵاتدارانی بەغدا جەخت لەوە دەکەنەوە کە هێرشەکە لەلایەن هێزەکانی تورکیاوە ئەنجامدراوە و ئەنقەرە بەرپرسە لە کوژران و برینداربوونی هاوڵاتیانی مەدەنی عێراق، بەڵام تورکیا حاشای لێدەکات.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی سەربازی و تەکنیکی دەریخستووە پەلامارەکە رێک لە لایەن تورکیاوە بووە .
بەپێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی فارس، "ئەحمەد ئەلسەحەف"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بە ئاماژەدان بە سکاڵای ئەو وڵاتە لە ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە دەستدرێژییەکانی تورکیا، جەختی لەوە کردووەتەوە کە لەم نامەیەدا لە لایەنی تورک داوا کراوە لەبەر ئەو زیان و خەسارەی لە عێراق و گەلەکەی دراوە داوای لێبوردن بکات .
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: سکاڵاکه‌ی ئه‌م وڵاته که ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کراوه، 22 هه‌زار و 700 حاڵه‌تی پێشێلکردنی به‌ڵێن و ده‌ستدرێژییه‌کان له لایه‌ن تورکیاوه له‌خۆ ده‌گرێت، ناوی قوربانیه‌کانی ئه‌م دواییه هاوپێچ کراوه.
ئەلسەحەف پێشبینی کرد کە ئەنجومەنی ئاسایش بەیاننامەیەک دەربکات و ئیدانەی دەستدرێژیەکانی تورکیا بۆ سەر سەروەری عێراق بکات.
ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌باره‌ت به ده‌ستدرێژییه‌کانی تورکیا بۆ سه‌ر باکووری عێراق سبەی سێشه‌ممه کۆبوونه‌وه‌یه‌کی نائاسایی ئه‌نجام ده‌دات.