بنکەی تورکیا لە باکووری عێراق بە هێرشی موشەکی کرایە ئامانج
سەرچاوە هەواڵییەکانی عێراق بڵاویانکردەوە، بنکەی سەربازیی تورکیا لە باکووری عێراق بە هێرشی موشەک کراوەتە ئامانج.
کەناڵی تەلەگرامیی سابرین نیوز بڵاویکردەوە، ئەم هێرشانە بە موشەکی 122 ملی میتری ئەنجامدراون و لەو ماوەیەشدا بنکەی زلیکان لە پارێزگای موسڵ کە شوێنی هێزەکانی تورکیایە کراونەتە ئامانج.
گروپی "سرایا ئەولیائودەم" بەرپرسیارێتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرتووە.
بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە چەند فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بنکەی سەربازی "بامەڕنی"یان لە سنووری نێوان عێراق و تورکیا کردە ئامانج.
ئێوارەی ڕۆژی هەینی، بنکەی سەربازیی تورکیا بە ناوی "زلیکان" لە "باشیقە"ی سەر بە پارێزگای نەینەوا لە باکووری ئێراق، بە هێرشێکی موشەک پێکرا.
سهرچاوه عێراقییهکان ڕایانگهیاندووه که ئهم هێرشه له کاردانهوهی هێرشی تۆپخانهی ئهم دواییهی ئهنقهره بۆ سهر ناوچهیهکی گهشتیاری له دهۆک ئهنجامدراوه.