داخوازیی ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق لە کوردو ڕەوتی سەدر
«قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق داوا دەکات کورد لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ڕێکبکەون و سەدریش یارمەتیی حکومەت بدات.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراقەوە، دوای دەستنیشان کردنی «محەمەد شیاع سودانی» بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەلایەن چوارچێوەی هەماهەنگییەوە، «قەیس خەزعەلی» ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەقی عێراق وەک یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی پەیامێکی ئاراستەی کوردو ڕەوتی سەدر کرد.
ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق لە پەیامەکەیدا وتوویەتی: ئێمە ڕێککەوتین و چاوەڕوانی لایەنەکانی ترین ئەوانیش ڕێکبکەون، ئاماژەی «قەیس خەزعەلی» لە ڕاستی دا بۆ ڕێککەوتنی کوردە لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆمارەوە ھەتا کاندیدی ببێتە ھۆی ڕاسپێردرانی سەرۆک وەزیرانی تازە بۆ بە پێکهێنانی حکومەت.
خەزعەلی لە پەیامەکەیدا بە ناڕاستەوخۆ داوا لە لایەنەکان لەوانە ڕەوتی سەدریش دەکات کە، چانس بدەن بە کاندیدی سەرۆک وەزیران و تەنانەت یارمەتیی حکومەتی داهاتووش بدەن بۆ ئەوەی ئەرکی خۆی بەجێ بهێنێت کە ھەمان خزمەتکردنی گەلەو دیارە ئەوەش دەبێ ئامانجی هەموو چاکسازی خوازان بێت.