ته‌مووز 26, 2022 20:29 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی عێراق بەرامبەر بە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشت دژی ھێرشەکانی تورکیا

وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە یەکەم کاردانەوەی بەرامبەر بە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشت ڕێکخزاوەی نەتەوەکان ڕایگەیاند: ناوەڕۆکی بەیاننامەکەی ئەنجومەنی ئاسایشت داکۆکی لە ھەڵوێستەکانی عێراق دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەلمەعلومە، «ئەحمەد سەحاف» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق ئەمڕۆ سێ شەممە بەیاننامەی ئەنجومەنی ئاسایشتی لە مەڕ ئیدانە کردنی ھێرشی سەر دەستەڵات و سەروەریی عێراقی بە یەکەم نمونەی لە چەشنی خۆی دا زانی سەبارەت بە پێشێلکرانی سەریوەری و ئاسایشتی ئەم وڵاتە لە لایەن تورکیاوە.

«فۆئاد حسەین» وەزیری دەرەوەی عێراقیش لە بارەی ھێرشەکەی ڕۆژی چوارشەممەی حەوتەی ڕابردووی سەر زاخۆ وتی: تورکیا لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ھەتا ئێستا پتر لە ٢٢ ھەزارو ٧٠٠ جار سەروەریی عێراقی پێشێل کردووەو وەزارەتی دەرەوەش ٢٩٦ یادداشتی ناڕەزایانەی لە بارەی ئەو ھێرشانە تورکیا بەرز کردووەتەوە.

 

سەرپەیڤ