ته‌مووز 27, 2022 02:45 Asia/Tehran
  • کاندیدەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی بەرەوڕووی ناڕەزامەندیی خەڵک بووەوە

خۆپیشاندان دژی کاندید کرانی «موحەممەد شیاع سودانی» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە بەغدا دەستی پێ کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەری کوردی بە گێڕانەوە لە کەناڵی «ڕەشید»ی عێرلاقی، شەوی سێ شەممە لە سەر چوارشەممە لە شاری بەغدای پێتەختی عێراق خۆپیشاندانی جەماوەر دژی کاندیدکرانی  «موحەممەد شیاع سودانی» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە لایەن چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانەوە  دەستی پێ کرا.

خۆپیشاندەران لە بەردەم نووسینگەی «شیاع سودانی» لە بەغدا گرد بوونەوەو دژی کاندید کرانی ناوبراو بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی وڵاتەکەیان دروشمیان ھەڵدا.

ھەر بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ھێزەکانی ئاسایشتی عێراقیش بۆ پاراستنی نووسینگەو شوێنی مانەوەی «موحەممەد شیاع سودانی» لە ھێرشی شیمانەیی خۆپیشاندەران گەمارۆی ئەو شوێنەیان داوەو لە ئێستادا دۆخی بەغدا بە قۆناغێکی ئاڵۆزدا تێپەڕ دەبێت.

سەرپەیڤ