ته‌مووز 27, 2022 09:04 Asia/Tehran
  • ھێرشی بەڕۆکێت بۆ سەر کۆنسولگەریی تورکیا لە موسڵی عێراق

سەرچاوە عێراقییەکان باسی ھێرشی بە ڕۆکێتی سەر کۆنسولگەریی تورکیا لە شاری موسڵی عێراقیان کردووە.

ھێزەکانی تورکیا بە ھێرشی ئاسمانی بۆ سەر باکووری عێراق و سووریا بوونەتە ھۆی ھەڵخڕاندنی کاردانەوەی کاربەدەستان و ڕەوتە جۆربەجۆرەکانی ئەم وڵاتانەو ناچاریان کردوون ھیەنگاوی بەرامبەریان بۆ ھەڵگرن.

بە پێی ڕاپۆرتی سابرین نیوز، ھێرشی بە ڕۆکێت بۆ سەر کۆنسولخانەی تورکیا لە شاری موسڵی عێراق بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕووی داو بەرلەمەش تاقمی «سەرایا ئەبابیل» بە بڵاو کردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی باسی ھێرشی سەر بنکەی لەشکریانی تورکیا لە سنوورەکانی عێرڕاقی کرد بوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە بنکەی «زلیکان» لە شاری باشیکی عێراق کە مۆڵگەی لەشکریانی تورکیایە بە پێنج ڕۆکێت ھێرشی کرایە سەر.

تاقمە عێراقییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەو ھەڵمەتانە لە وەڵامی ھێرشەکەی حەوتەی ڕابردووی تورکیا بۆ سەرشاری دھۆکی ھەرێمی کوردستان ئەنجامی گرتووە.

سەرپەیڤ