ته‌مووز 27, 2022 14:10 Asia/Tehran
  • بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە ئامادە بوونی لەشکریانی تورکیا لە باکووری ئەم وڵاتە

ئەندامێکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسای عێراق بڕیاری پەرلەمانی ئەم وڵاتەی ڕاگەیاند بۆ وەدەرنانی ھەرچی خێراتری هێزەکانی تورکیا لە باکوری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی ئەلمەعلومه «موحەممەد سەھیود»  ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا  رایگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری داوە چارەنووسی دۆسیەی ئامادە بوونی نایاسایی هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەکانی باکووری عێراق ڕوون کاتەوە.

«سەھیود» ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: هێزه‌کانی تورکیا که‌ به‌ داگیرکه‌ر داده‌نرێن، به‌ دروستکردنی بنکه‌ و مۆڵگەی سه‌ربازی له‌ ناوچه‌کانی ھەرێمی کوردستان ، ئامادە بوونی خۆیانیان بەرفراوانتر کردووه‌.

ئەم نوێنەرە عێراقییە هەروەها وتیشی: هێزە داگیرکەرەکانی تورکیا چەندین تاوانیان دژ بە هاوڵاتیانی مەدەنی ئەنجام داوە کە دوایینیان هێرشی تۆپخانە بووە بۆ سەر هاوینە هەواری گەشتیاریی زاخۆ، کە لە ئەنجامدا دەیان هاوڵاتیی عێراقی شەهیدو یان بریندار بوون.

رۆژی چوارشەممەی حەوتەی رابردوو، میدیا ناوخۆییەکان وایان بڵاو کردەوە کە، لە هێرشی هێزەکانی تورکیا لە باکووری عێراق، هاوینەهەواری پارێزگای دهۆک کراوەتە ئامانج  کە لە ئەنجام دا 9 گەشتیار گیانیان لەدەست داوە.

سەرپەیڤ