ته‌مووز 28, 2022 09:17 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندان لە بەغدا پەرەی سەندو کازمی داوای کشانەوەی خۆپیشاندەران لە ناوچەی سەوزی بەغدای کرد

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە خۆپیشاندەران کرد ھەرچی خێراتر ە ناوچەی سەوزی بەعدا بکشێنەوە.

دەیان کەس لە جەماوەری عێراق بۆ ناڕەزامەندی دەربڕین بەرامبەر بە کاندیدکرای «موحەممەد شیاع سودانی» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنیس وەزیران گەیشتنە ناوچەی سەوزی بەغداد و هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستەکانیان دا.

ڕۆژی چوارشەممە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر دژی کاندیدکردنی «محەمەد شیاع سودانی» بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران، خۆپیشاندانیان لە گۆڕەپانی تەحریری بەغداد دەستپێکرد و دروشم دژی کاندیدکردنی ناوبراو بەرز کرایەوە.

هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی خۆپیشاندانەکە بڵاوبوونەوە، بەڵام خۆپیشاندانەکە پەرەی سەند ھەتا گەیشتنە ناوچەی سەوز و هەوڵی تێپەڕاندنی بەربەستە کۆنکرێتییەکانیان دا. دوابەدوای ئەمەش «مستەفا کازمی » سەرۆک وەزیرانی عێراق بە ناوی سەرکردەی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراقەوە لە بەیاننامەیەک دا  داوای لە خۆپیشاندەران کرد ھەرچی خێراتر ناوچەی سەوزی بەغدا چۆڵ کەن و نووسیشی:سەرکردایەتیی گشتیی ھێزە چەکدارەکانی عێراق داوا لە ڕۆڵەکانی دەکات پابەندی ناڕەزامەندیی دەربڕینی ئاشتیانە بن و سامانی گشتی بپارێزن و گوێڕایەڵی فەرمانی بەرپرسانی ئاسایشت بن کە بە پێی یاسا ئەرکمەندی پاراستنی گیانیانن.

لە بەیاننامەکەدا ھاتووە: ھێزەکانی ئاسایشت ئەرکمکەندی پاراستن و داکۆکی لە دامەزراوە دەوڵەتییەکان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان و قەدەغەی ھەرچەشنە تێکدرانێکی ڕێکمەندی و ئاسایشتن.

سەرپەیڤ