جەختی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە سەر پێویستیی ئامادە بوونی گەلی عێراق بۆ بەرنگار بوونەوەی ئاژاوەکان
چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی سەوزی بەغداو ھەڵکوتانی خۆپیشاندەران بۆ سەر پەرلەمان، بەیاننامەیەکی دەرکردو تیای دا لە سەر پێویستیی وریایی و لە سەر ھەست بوون لە ھەمبەر ئاژاوەکان لە عێراق دا پێی داگرت.
بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا،چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لە بەیاننامەیەک دا وەک کاردانەوەیەک دا بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ناوچەی سەوزی بەغداو ھەڵکوتانی خۆپیشاندەران بۆ سەر پەرلەمان، بەیاننامەیەکی دەرکردو تیای دا لە سەر پێویستیی وریایی و لە سەر ھەست بوون لە ھەمبەر ئاژاوەکان لە عێراق دا پێی داگرت: دوای ئەوەی کە ھێزەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی ھەنگاوی کردارییان بۆ پێکھێنانی دەوڵەتی نیشتیمانی کۆتایی پێ ھێنا و بە کۆی دەنگەوە بە ناساندنی کەسایەتییەکی نیشتیمانیی خۆی کە بە لێھاتوویی و چاکەکاری ناودارە،لە دوێنێوە چاودێریی ھێندێک جم و جوڵی ئاطاوەگێڕانەو جێی گومان دەکات.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا ھاتووە: تاو سەندنی ڕووداوەکان و چوونی خۆپیشاندەران بۆ نێو ناوچەی تایبەتیی حکومەتی و ھەڵکوتانە سەر پەرلەمان و دامەزراوەکانی یاسای بنەڕەتی و خەمساردیی ھێزەکانی پەیوەست لە یە جێ ھێنانی ئەرکی خۆیان، دڕدۆنگیەکان زیاتر پەرە پێ دەدات.
چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە دەوڵەتی کاتی بە گشتی بەرپرسی ئاسایشت و ھێمنایەتیی فەرمانگە دەوڵەتییەکان و کارمەندەکانیان و نوێنەرایەتییەکانی دیپلۆماسی و سامانی گشتی و تایبەتییە، داواتی کرد کە بۆ پاراستنی ئاسایشت و ڕێکمەندی و پێشگرتن بە بشێوی و ھەنگاوی نایاسایی بەبڕشتانە ھەڵس و کەوت بکرێت.
چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق لەکۆتایی بەیاننامەکەی دا داوای لە جەماوەری عێراق کرد کە لە بارەی پیلانی دوژمنان وریاتر بجوڵێتەوەو بەرنگاری ھەرچەشنە ئاژاوەیەک ببنەوە کە خەڵک و ڕۆڵەکانیان دەکاتە ئێزنگی ئاگرەکەی.