عەممار حەکیم : کاندیدەکەمان ناگۆڕین
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی ڕایگەیاند: ئەو کاندیدەی وا چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دیاریی کردووە وەک خۆی دەمێنێتەوەو نایگۆڕین.
«عەممار حەکیم» سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا هەڵکوتانە سەر بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بە پێشێلکردنی سەرجەم یاساو ڕێساکان زانی و جەختی لەوە کردەوە کە، چوارچێوەی هەماهەنگی پابەندە بە کاندیدکردنی «موحەممەد شیاع سودانی» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نایگۆڕێت.
«عەممار حەکیم» وێڕای ئیدانە کردنی پەلاماردانی دامەزراوەی یاسادانانی وڵات لە لایەن لایەنگرانی سەدرەوە جەختی لەوەش کردەوە کە، وادیارە کێشەی ڕەوتی سەدر تەنیا کاندیدی سەرۆک وەزیرانی عێراق نییە، بەڵکو کێشەی لەگەڵ ئەوەدایە کە چوارچێوەی هەماهەنگیی حکومەت پێک دەهێنێت.
سەرۆکی ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراق، پێشی لە سەر ئەوە داگرت کە، چوارچێوەی هەماهەنگی سوورە لەسەر کاندیدکردنی «موحەممەد شیاع سودانی» بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق و نایگۆڕێت.