ته‌مووز 30, 2022 03:23 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە بەغدا دەستی پێ کردەوە

خۆپیشاندەران: ڕۆژی شەممە دەچینە ناوچەی سەوزو پێش بە بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی پەرلەمان دەگرین.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستی پێ کردەوەو  خۆپیشاندەران دژایەتی خۆیان بۆ کاندیدی سەرۆک وەزیرانی پێشنیار کراوی چوارچێوەی ھەماھەنگی دووپات کردووەتەوە.

خۆپیشاندەران لە گرد بوونەوەی ئەمشەویان دا دزی کاندید بوونی «موحەممەد شیاع سودانی» لە لایەن چوارچێوەی ھەماھەنگییەوە دروشمیان ھەڵداوەو ھەڕەشەی ئەوە دەکەن کە ڕۆژی شەممە دەچنە ناوچەی سەوز و دانیشتنی پەرلەمان پەک پێ دەخەن.

سبەینێ شەممە دانیشتنی ئەنجومەی نوێنەرانی عێراق دەست پێ دەکات و بۆ ڕێگری لە گرژی و ئاڵۆزی سەرجەم دەرگاکانی چوونەژوورەوە بۆ ناوچەی سەوز داخراوە.

لایەنگرانی سەدر کە ئێستا لە نزیک ناوچەی سەوز خۆپیشاندانیان دەست پێ کردووەتەوە سوورن لەسەر چونە ژوورەوەیان بۆ ناوچەی سەوز و پەکخستی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق.

سەرپەیڤ