ته‌مووز 30, 2022 16:08 Asia/Tehran
  • داخوازیی سەرکردەکانی عێراق بۆ ڕێگری کردن لە ھەڵایسانی ئاژاوەو پاراستنی یەکگرتوویی

لە ھێندێک بشێوی و ناڕەزامەندی دەربڕینەکانی ڕەوتی سەدری عێراق، سەرکردەکانی ئەم وڵاتە لە ڕادەربڕینی جیاجیادا خوازیاری ڕێگری لە بەردەم ئاژاوەو پاراستنی یەکگرتوویی و سەروەری و بەرژەوەندیی عێراق بوون.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیسنا، «موحەممەد حەلبوسی» سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە شارومەندانی ئەم وڵاتە کرد کە بە مەبەستی تێک نەچوونی بارودۆخەکە پێکەوە ھاوکاری بکەن و بەرپرسایەتیی نیشتیمانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی گەل و نیشتیمانەکەیان بە ئەستۆ بگرن.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای لە ھەمووان کرد کە ڕاستبێژانە بۆ پێشگرتن بە ئاڵۆزتر بوونی دۆخەکە ھەوڵ بدەن و بەرپرسایەتیی نیشتیمانی بۆ پاراستنی بەرژەوەندیی خەڵک و وڵات بە ئەستۆ بگرن.

«بەرھەم ساڵح» سەرۆک کۆماری عێراقیش بە دەرکردنی بەیاننامەیەک وێڕای پیرۆزکردنی ساڵی تازەی کۆچیی مانگی پێی داگرت: گرفتی بەبڕشتانەو گەورەمان لە بەردەم دایە و دەبێ بۆ دابین کردنی پێداویستیی شارومەندان و داخوازیی چاکسازی و خزمەتگوزارییەکانیان بەبڕشتانە ھەوڵ بدرێت.

«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراقیش لە ھەژماری توییتەرەکەی دا نووسی: لە سەرەتای مانگی موحەڕڕەم ڕێزمەندیی ئەم مانگە وەبیر دێنینەوەو داوا لە ھەمووان دەکەین کە حیکمەت لە بەر بگرن و لە خوداوەندی مەزن داوای نیعمەت و دلۆڤانی و پاوەجێیی دەکەین.

ھەر لەم ئاراستەیەدا «عەبدولمەھدی کەربەلایی» نوێنەری ئایەتوڵڵا سەیید عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شێعەکانیش لە میانەی لێدوانێکدا بە بۆنەی دەستپێکی مانگی موحەڕڕەمەوە، ھۆزەکانی عێراقی بۆ دوورەپەرێزی کردن لە دووبەرەکی و پێکدادان ھان داو خوازیاری پاراستنی یەکگرتوویی بوو.

«عەممار حەکیم» ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانیی عێراقیش وێڕای وشداری دان لە بارەی ھەوڵی جۆربەجۆر بۆ ئاژاوەنانەوەو پێکھێنانی تێکھەڵچوون و گێرەوکێشە لە نێو خەڵک، پێی داگرت کە یەکگرتوویی عێراق ھێڵی سوورە.

ھەر لەم پەیوەندییەدا «ھادی عامری» سەرۆکی ھاوپەیمانیی فەتحیش بە بۆنەی دەستپێکی مانگی موحەڕڕەمەوە داوای وەلانانی ناکۆکی و ڕێگری گرتن لە سەرھەڵدانی ئاژاوەی کردو لە سەر پێویستیی لەبەرگرتنی ھەڵوێستێکی کردەیی بۆ یەکگرتن، دلۆڤانی، برایەتی و لەخۆبردوویی پێی داگرت.

سەرپەیڤ