ته‌مووز 30, 2022 16:34 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر چوونە نێو ئەنجومەنی نوێنەران و باڵاخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری

بەیانیی ئەمڕۆ سەدان کەس لە لایەنگرانی ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانیان لە بەغدای پێتەختی عێراق دەست پێ کردو لەپاشان چوونە نێو ئەنجومەنی نوێنەران و باڵاخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بەگێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، بەیانیی ئەمڕۆ شەممە سەدان کەس لە لایەنگرانی «موقتەدا سەدر»ی ڕابەری ڕەوتی سەدر خۆپیشاندانیان لە بەغدای پێتەختی عێراق دەست پێ کردەوەو لەپاش شکاندنی بەربەستەکانی ناوچەیس سەوز چوونە نێو ئەنجومەنی نوێنەران و باڵاخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەرییەوە.

هەموو هەوڵێکی خۆپیشاندەران لە ساتی یەکەمی خۆپیشاندانەکەوە بڕینی بەربەستە ئەمنی و کۆنکرێتییەکان و گەیشتن بوو بە ناوچەی سەوز.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەشێک لە خۆپیشاندەران خۆیان گەیاندە ناو بینای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و هۆڵەکانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە، ئەمەش سەرەڕای بڵاوەپێکردنی ژمارەیەکی بەرچاوی هێزە ئەمنییەکان، لە هەندێک شوێنیش بەکارهێنانی بۆمبای فرمێسکڕێژ و ئاوی گەرم.

دوابەدوای چوونی خۆپیشاندەران بۆ ناو ئەنجومەنی نوێنەران بەشێکیشیان خۆیانیان گەیاندە باڵاخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق.

وەک باسی دەکرێت خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ چەندین برینداری لێ کەوتووەتەوەو ئەمەش لە کاتێکدایە کە«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای لە ھێزەکانی ئاسایشت کردووە کە گیانی خۆپیشاندەران بپارێزن.

سەرھەڵدانی خۆپیشاندان لەبەغدا دوای ئەوە دێت کە چوارچێوەی ھەماھەنگیی شێعەکانی عێراق «موحەممەد شیاع سودانی»ی وەک کاندیدی پۆستی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیران دیاری کردووە.

سەرپەیڤ