کازمی بۆ ھێزەکانی ئاسایشتی عێراق:گیانى خۆپیشانده‌ران بپارێزن
«مسته‌فا کازمى» سه‌رۆک وه‌زیران و سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق له‌په‌یامێکى به‌په‌له‌دا بۆ هێزه ئه‌منیه‌کان ڕایگه‌یاندووە: داوای لە ھێزەکانی ئاسایشت کرد کە گیانى خۆپیشانده‌ران بپارێزن.
بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، له‌به‌یاننامه‌یه‌کى به‌په‌له‌دا، مسته‌فا کازمى سه‌رۆک وه‌زیران و سەرکردەی گشتیی هێزەچەکدارەکانی عێراق داواى له‌هێزه‌کانی ئاسایشت کرد، به‌هێمنى مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌راندا بکه‌ن و هیچ جۆره توندوتیژییه‌ک به‌رامبه‌ر خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام نه‌ده‌ن و ته‌نها داموده‌زگا ڕه‌سمیه‌کانى ده‌وڵه‌ت بپارێزن.
له‌به‌یاننامه‌که‌دا کازمى جەختی لەوە کردووەتەوە کە، بەردەوامبوونی گرژیه سیاسییه‌کان، گرژیی لەشەقامدا زیاد دەکات‌و خزمەت بەبەرژەوەندی گشتی ناکات.
سەرکردەی گشتیی هێزە چەکدارەکان جەختی لەوەش کردووەتەوە، هێزە ئەمنییەکان ئەرکیان پاراستنی دامەزراوە فەرمییەکانه‌و پێویستە هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی بگرنەبەر بۆ جێبه‌جێ کردنى ئه‌م فەرمانە، وا ھەڵدەگرێ خۆپیشانده‌رانیش به‌هێمنى داواکاریه‌کانیان بگه‌یه‌نن.