فەرمانی دەستگیر کردن بۆ به‌رپرسى نوسینگه‌ى سەدر دەرکرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/عێراق-i410054-فەرمانی_دەستگیر_کردن_بۆ_به_رپرسى_نوسینگه_ى_سەدر_دەرکرا
ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی عێراق به‌ پێی ماده‌ى 4ى تیرۆر، فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ به‌رپرسى نوسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در له‌شارى به‌غدا ده‌رکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ته‌مووز 31, 2022 03:04 Asia/Tehran
  • فەرمانی دەستگیر کردن بۆ به‌رپرسى نوسینگه‌ى سەدر دەرکرا

ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌ریی عێراق به‌ پێی ماده‌ى 4ى تیرۆر، فه‌رمانى ده‌ستگیرکردنى بۆ به‌رپرسى نوسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در له‌شارى به‌غدا ده‌رکرد .

میدیای عێراقیی بڵاویکردەوە، بەتۆمەتی هاندانی خۆپیشاندەران و بەگوێرەی ماددەی چواری تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئیبراهیم جابری بەرپرسی نوسینگەی سەدر لە بەغدا دەرچوو، فەرمانەکەش لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە دەرچووە.

جابری دوێنێ شەممە لە چەند پەیامێکی جیاوازدا خۆپیشاندەرانی بەغدای بۆ چوونە سەر پەرلەمان و دەسەڵاتی دادوەریی عێراق هاندا.