سەدر داوای ھەوڵوەشانەوەی پەرلەمان دەکات
ئاب 04, 2022 10:07 Asia/Tehran
موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدری عێراق جارێکی دیکە جەخت لەسەر هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق و ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکاتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، «موقتەدا سەدر» لە وتارێکدا ڕۆژێ چوارشەممە، داوای کرد پەرلەمان هەڵوەشێتەوە و دواتر هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت، ئینجا لەلایەنگرانی ویست لە مانگرتن بەردەوام بن تا داواکانیان بەدی دێت.
ناوبراو جەختی لەوەش کردەوە،خوازیاری دەسەڵات نیم و گەل لە چینی دەسەڵاتداران بێزار بووە، ئامادەم لە پێناو چاکسازیی شەهید بم.
ئەو پەیامەی سەدر لە کاتێکدایە کە ماوەی حەوتەیەکە لایەنگرانی دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە و بۆ ماوەی چەند رۆژێکیش دەستیان بەسەر پەرلەمانی عێراقدا گرت.