ئاب 05, 2022 08:54 Asia/Tehran
  • چوارچێوەی هەماهەنگی : پشتیوانیی خۆمان بۆ هەر رێگا چارەیەکی یاسایی لەمەڕ قەیرانی سیاسی دووپات دەکەینەوە

چوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق ڕایگەیاندووە: پشتیوانیی خۆمان بۆ هەر رێگا چارەیەکی یاسایی لەمەڕ قەیرانی سیاسی و لە پێناو بەرژەوەندیی خەڵکی وڵاتەکەمان دووپات دەکەینەوە، لە ناویاندا هەڵبژاردنی پێشوەختە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، پاش کۆبوونەوەی چێوارچێوەی هەماهەنگیی شێعەکانی عێراق لە ماڵی «عەممار حەکیم»ی ڕابەری ڕەوتی حیکمەتی نیشتیمانی، چێوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە،و تێیدا باسی ئەوە ی کردووە کە، لە پێناو بەرژەوەندیی خەڵکدا پشتگیری لە هەر هەوڵێکی یاسایی دەکەین بۆ چارەسەرکردنی قەیرانە سیاسییەکان. 

لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە: پشتگیری لە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکەین، بەمەرجێک کۆدەنگی نیشتمانیی لایەنەکانی لەسەر بێت و پێویستە بەر لە هەموو شتێک ڕێز لە دامەزراوە دەستوورییەکان بگیرێن و پەک نەخرێن. 

لای خۆشیەوە نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ھەڵبژاردنی پێشوەختە بە پشتبەشتن بە دەستور و کۆدەنگی نیشتمانی دەکرێت، ھەڵبژاردنی رابردوو کەلێنێکی کۆمەڵایەتی گەورەی دروستکرد، بۆیە جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و یاسا دەکەینەوە. 

سەرپەیڤ