ئایەتوڵڵا سیستانى داواى له سه‌در کردووه لایه‌نگرانى هێوربکاته‌وه
ئه‌گه‌رچى به‌فه‌رمى هادى عامرى داواى کۆبونه‌وه‌ى کردوه له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در به‌ڵام تا ئێستا واده‌ى کۆبونه‌وه‌که دیارى نه‌کراوه.
میدیا عێراقیه‌کان بڵاویانکرده‌وه، هادى عامرى سه‌رۆکى هاوپه‌یمانى فه‌تح داواکارى ئاراسته‌ى موقته‌دا سه‌در کردوه بۆئه‌وه‌ى وه‌ک نوێنه‌رى چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى کۆبونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ بکات و وه‌ڵامى موقته‌دا سه‌در به‌ر له‌کۆبونه‌وه‌ى گه‌وره مه‌رجه‌عى شیعه‌کان نه‌رێنى بووه‌و وتوویه‌تى دواى گۆڕینى کاندیدى سه‌رۆک وه‌زیران له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى کۆده‌بێته‌وه.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له‌کۆبونه‌وه‌ى نێوان ئایەتوڵڵا عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى شیعه‌کان و موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، سیستانى داواى له‌سه‌درکردوه لایه‌نگرانى هێوربکاته‌وه‌و ده‌ست به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ چوارچێوه‌ى هه‌ماهه‌نگى بکات.
نزیکه‌ى10 مانگه هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراق ئه‌نجامدراوه‌و به‌هۆى ناکۆکى نێوان لایه‌نه‌کان تا ئێستا نه‌توانراوه حکومه‌ت پێک بهێندرێت و له‌ئێستادا ڕه‌وتى سه‌در داواى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن ده‌که‌نه‌وه.