ئاب 08, 2022 13:50 Asia/Tehran
  • وەزیری تەندروستیی عێڕاق : گۆڕانی کەشوهەوا،مەترسییەکی گەورەیە لە سەر عێراق

وەزیری تەندروستیی عێراق وتی گرینگترین کێشەی بەردەم ئەو وڵاتە گۆڕانکاریی کەشوهەوایە کە بووەتە مەترسییەکی گەورە و یەکێک لە نمانەکانی تۆفانەکانی خۆڵ و خاکە.

 

 وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند کە ئەو وڵاتە لە ئەمساڵدا بۆ ماوەی 100 ڕۆژ تۆفانی خۆڵ و خاکی بە خۆوە بینیوە و خەسارە ئابوورییەکانی بەهۆی ئەو تۆفانانەوە 10 ملیار دینار مەزندە کراوە.

جاسم فەلاحی وەزیری تەندروستی عێڕاق وتی : گرینگترین کێشەی بەردەم ئەو وڵاتە گۆڕانکاری کەشوهەوایە کە بووەتە مەترسییەکی جیدی و یەکێک لە نمونەکانیشی تۆفانەکانی خۆڵ و خاکە.

ڕاشیگەیاند کە ئەو وڵاتە لە دەسپێکی ئەمساڵی زایینییەوە بۆ ماوەی 100 ڕۆژ تۆفانی خۆڵ و خاکی بە خۆوە بینیوە و خەسارە ئابوورییەکانی بەهۆی ئەو تۆفانانەوە 10 ملیار دینار خەمڵێندراوە.

فەلاحی لەسەر زەروورەتی بوونی بەرنامەی جیدی بۆ کەم کردنەوەی خەسارەکان بە شێوەی زانستی لەوانە کەمەربەندی سەوز جەختی کرد.

ناوبراوگوتیشی: کەم ئاوی و کەم بوونەوەی بارینی باران و دروست بوونی بیابان، ئاسایشی خۆراکی و ژینگەی عێراق بەرەوڕووی مەترسی بووەتەوە.

سەرپەیڤ