موقتەدا سەدر: نە ئێمە لە حکومەت دا بەشداریی دەکەین و نە مالیکی
ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى نوێ بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق ئاشکراده‌کات.
بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، له‌چه‌ند ڕۆژى داهاتوودا موقته‌دا سه‌درى ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در ده‌ستپێشخه‌ریه‌کى نوێ بۆ پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق ئاشکراده‌کات، سه‌رچاوه‌یه‌کی نزیکیش له‌سه‌در ئاماژه‌ى به‌وه‌داوه، بۆ ئه‌و ده‌ستپێشخه‌ریه‌ی سه‌در مه‌رجێکى بنه‌ڕه‌تى هه‌یه.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شى ئاشکراکردووه، له‌و دەستپێشخەریه‌دا سه‌در داواده‌کات له‌لایه‌نه سیاسییه‌کان په‌له‌بکه‌ن له‌پێکهێنانى حکومه‌تى نوێى عێراق، به‌ڵام نابێت نه ڕه‌وتى سه‌درو نه حکومەتی یاسا-ش به‌سه‌رۆکایه‌تى نورى مالیکى به‌شداریی تێدابکه‌ن.
به‌وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ى نزیک له‌سه‌در، "به‌ر له‌وه‌ى بڵاوى بکاته‌وه، سه‌در ورده‌کاریی‌و ناوه‌ڕۆکى دەستپێشخەرییەکەی بۆ چوارچێوەی ھەماھەنگی ناردووه، بەڵام تائێستا وەڵامیان نه‌بووه ئاخۆ ڕه‌زامه‌ندن یان نا".