چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق: پەلە بکرێت لە دیاری کردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق رایگەیاند: پێویستە پەلە بکرێت لە دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتی خزمەتگوزار و داواشی لە لایەنە سیاسییەکان کرد کە ھەوڵی پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسییەکان بدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوە کردەوە کە، ئەم چوارچێوەیە باسی ئەوەشس کردووە کە دانوستانەکان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان بەردەوامن و پێویستە پەلە بکرێت لەتەواوکردنی مافە دەستوورییەکان و دیاریکردنی کەسیک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزاری بۆ چارەسەریی ئەو کێشە خزمەتگوزاری و ئەمنیانەی هاوڵاتیان بەدەستیەوە دەناڵێنن.
چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەی بەوەش کردووە کە، هەڵوێستیان لەبارەی پێویستیی رێزگرتن لە دامەزراوەکان، کە لە پێش هەموویان دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانانە بە تەواوی ڕوونەو هەموو جۆرە ھەڵکوتانێک بۆ سەریان و رێگری کردن لە جێبەجێکردنی ئەرکە دەستوورییەکانیان رەت دەکەنەوە.
ئەمەو لەلایەکی دیکەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق داوایان لە هێزە سیاسییەکان کردووە، بەیەکەوە کاربکەن بۆ پاراستنی دەستکەوتە دیموکراسیەکان و بەردەوامیدان بە دیالۆگی بنیاتنەر لە ئاراستەی گەییشتن بە چارەسەر بۆ قەیرانی ئێستا و پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای زاڵبوونی هەبێت بەسەر ئەو ئالنگاریانەی کە رووبەڕووی وڵات بووەتەوە بەتایبەتی لە بوارەکانی وزەو کەم ئاوی و تێنەپەڕاندنی بودجەی فیدڕاڵی.
چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەکانی عێراق ھەروەھا داواشی لە جەماوەری عێراق کردووە کە، لهگهڵ ههموو ههنگاوێکی یاسایی و دهستووریدا بن بۆ پێکهێنانی حکومهت و بهرگریکردن لهو رێبازه دیموکراسییهی که ههمووان باوهڕیان پێیەتی.ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە، ئێوارەی ھەمان ڕۆژی ڕابردوو «موقتەدا سەدر»ی رابەڕی رەوتی سەدر لە توییتێکدا رایگەیاندبوو کە پێویستە لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵا تۆمار بکرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و جەختی لەوەش کردبووەوە کە،هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە دانیشتنی پەرلەمان نییە.