دەرفەتی یەک حەوتەیی موقتەدا سەدر بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانی عێراق
ڕابەری ڕەوتی سەدر داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادگای عێراق کرد ئەوپەڕی ھەتا کۆتایی حەوتەی داھاتوو پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فلەرمیی عێراق، «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر بە دەربڕینی ئەمەی کە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە بەرپاکرانی کۆبوونەوەی پەرلەمان نییە،داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادگای عێراق کرد ئەوپەڕی ھەتا کۆتایی حەوتەی داھاتوو پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە.
سەدر وتیشی: ڕەنگە ھێندێک کەس بڵێن کە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانە ھەتا لە بارەی ھەڵوەشاندنەوەیەوە بڕیار بدات، بەڵام با ئەوەشمان لەبیر نەچێت کە ھێندێک لە تاقمەکان ملکەچی خواستی خەڵک نابن.
ڕابەری ڕەوتی سەدر، ڕوو لە دامەزراوە دادەڤانییەکان بە تایبەت ئەنجومەنی باڵای دادگای عێراق وتیشی: ھیوادارم ڕەوتەکە بە تایبەت دوای کۆتایی ھاتنی دەرفەتی یاسایی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمارو سەرۆک وەزیران ھەمووار بکرێت.
سەدر ڕوو لە دەزگای دادی عێراق وتیشی: دەبێ سەرباری تەوژمی سیاسی و ئاسایشتی بێتە مەیدانەوەو بە ڕێک و پێکی کارەکانی ئەنجام بدات.