ئاب 11, 2022 12:42 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەرامبەر بە داخوازیی سەدر بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق بەرامبەر بە داخوازییەکەی ڕابەری ڕەوتی سەدر لەمەڕ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە ماوەی حەوتەیەک دا کاردانەوەی پیشان داو ڕایگەیاند: ھیچ بەڵگەیەکی یاسایی بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان لە ئارادا نییە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی عێراق، ئەنجومەنی باڵای دادوەری جەختی لەوە کردووەتەوە کە، ناتوانێت خۆی لە پرسی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تێ بگەیەنێت، چونکو ئەو پرسە پەیوەندیی بە ناوەرۆکی ماددەی 64ی دەستوورەوە هەیە.

ئەنجومەنەکە لە ڕوونکردنەوەیەکی پێشوویدا لەبارەی ئەو پرسەوە وتوویەتی: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بە دەنگی زۆرینەی ئەندامانی دەبێت بە دوو بژاردە کە سێیەمی نییە، یەکەم لەسەر داواکاریی دوو لەسەر سێی ئەندامانی، دووەمیش داواکاریی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ڕەزامەندیی سەرۆک کۆمار.

دووپاتیشی کردووەتەوە کە، هیچ لایەک دادوەری بێت یان بەدەر لە بازنەی دادوەری ناتوانێت چارەسەرێک بۆ دۆخی داخرانی سیاسی بسەپێبێت، بەپێی بڕیارەکانی دەستوور نەبێت.

ڕوونیشی کردووەتەوە کە،ڕێوشوینی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران سنووردارە بە دەقی ماددەی 64ی دەستوورەوە.

سەرپەیڤ