ئاب 11, 2022 17:55 Asia/Tehran
  • ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا: بەبێ وەدی ھاتنی ھێندێک مەرج بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دا سەرناگرێ

نوێنەرێکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاندووە:بەبێ وەدی ھاتنی ھێندێک مەرج بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق دا سەرناگرێ.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی چوارشەممەی بەغدائەلیەوم، «عارف ئەلموحامی» نوێنەری ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق، وتی: بەرپاکرانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە پێویستمەندی وەدی ھاتنی ھێندێک مەرجە کە بەبێ وەدی ھاتنیان ھەڵگرتنی وەھا ھەنگاوێک لە داھاتوودا دژوار دەبێت.

ئەم نوێنەرەی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا وتیشی: لەو مەرجە دیاری کراوانە بەرپاکرانی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانە بۆ ڕێککەوتن لە سەر پرسی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، ھەموارکرانی یاسای ھەڵبژاردن و گۆڕدرانی داڕشتی لێژنەی بەرپاکردنی ھەڵبژاردن و پێکھێنانی دەوڵەتی تازە، دەوڵەتێک کە ئەرکمەندی بەرپاکردنی ھەڵبژاردنی پێشوەختە بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە «موقتەدا سەدر» ڕابەری ڕەوتی سەدر بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە ھەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان پێویستی بە بەرپاکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان نییە، داوای لە ئەنجومەنی باڵای داوەریی ئەم وڵاتە کرد کە ئەوپەڕی ھەتا کۆتایی حەوتەی داھاتوو پەرلەمان ھەڵوەشێنێتەوە.

سەرپەیڤ